کاسبکاران دونیایەک پاشماوە بەجێدەهێڵن
هیچ کەسێک تەمەننا ناکات شەقامە بەناوبانگەکەی سلێمانی لە ئێواراندا ببینێت
ئەحمەد محەمەد – سلێمانی
ئێوارانی شەقامی كاك ئەحمەدی شێخ، یەکێک لە دیارترین شەقامەکانی سلێمانی بە خۆڵ و خاشاک و پاشماوەی دوکاندار و کاسبکاران ناشیرینتری دیمەنی بۆ دروست دەبێت، هاوڵاتییەکیش دەڵێت ئەگەر ماڵی خۆمان خۆشبوێت و بە پاکی رایبگرین پێویستە شارەکەش بەهەمان شێوە بێت.
باقی مەجید، هاوڵاتیەکە بە بینینی دیمەنەکانی ئەم شەقامە لە ئێواراندا ناڕەحەتە و بە 964 ی وت، نازانێت بۆچی دەبێت ئەم شەقامە بە پیسی بە جێبهێڵدرێت و کاسبکارەکان بە خەتابار دەزانێت بۆ ئەم دیاردەیە و دەڵێت “هەر کەسێک شارەکەی خۆشویست دیرە ماڵەکەی خۆشی خۆشدفەوێت و بە خاوێنی رایدەگرێت”.
داوا لە سەرۆکی شارەوانی سلێمانی دەکات خۆی بێتە سەر خەت و چارەسەرێکی دۆخی ئێوارانی ئەم شەقامە بکات.
پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن