کەمدوو و قسەلەڕووە
رکابەرە سەرسەختەکەی نەتانیاهۆش دژی دەوڵەتی سەربەخۆی فەڵەستینە
964+
شۆڕش قادری
رکابەرە سەرسەختەکەی نەتانیاهۆش دژی دەوڵەتی سەربەخۆی فەڵەستینە و هەوڵ بۆ بردنەوەی هەڵبژاردن دەدات.
گادی ئایزنکۆت سەرۆک و دامەزرێنەری حزبی یاشارە، کەمدوو و قسەلەڕووە، 41 ساڵ لەناو سوپادا بووە و ساڵی 2015 تا 2019 سوپاسالاری ئیسرائیل بووە.
کوڕێکی و دوو برازای لە شەڕی غەزە کوژراون، کەسێکی کۆمەڵایەتییە و سیاسییەکی دوورەپەرێز نییە، ئەوەش بە یەکێک لە تایبەتمەندییە باشەکانی دادەنرێ.
ئایزنکۆت کێبڕکێیەکی توند لەگەڵ نەتانیاهۆ بۆ بردنەوەی هەڵبژاردن دەکات و چەند کاتژمێری داهاتوو دیاری دەکات، کە ئاخۆ نەتانیاهۆ یان ئایزنکۆت دەبێ بە سەرۆک وەزیرانی ئایندەی ئیسرائیل.