ئەنجومەنی راژە لەوێ بوون

رەشنووسی رێنماییەکانی پڕۆسەی لەجێگەدانان واژۆ کرا

ئەحمەد مستەفا

وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، رەشنووسی رێنمایی و رێکارەکانی جێبەجێکردنی پڕۆسەی “لەجێگەدانان” ئامادە کرا و لەلایەن هەردوو لایەنی پەیوەندیدارەوە واژۆ کرا.

بەپێی راگەیاندنی وەزارەت، رۆژی سێشەممە 27.10.2026، کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای رێنماییەکان لەگەڵ ئەنجومەنی راژەی گشتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە وەزارەتی دارایی و ئابووری بەڕێوەچوو.

کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بە ئامادەکردنی رێنماییە پێویستەکان بۆ جێبەجێکردنی بڕیاری ژمارە 303ی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران، کە لە 16ی ئەیلولی 2026 دەرچووە.

ئەم پڕۆسەیە ئامانجی پڕکردنەوەی شوێنی وانەبێژان و کارمەندانی وەزارەتەکانی پەروەردە و خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستییە، کە بەهۆی خانەنشینبوون، کۆچی دوایی، دەستلەکارکێشانەوە یان هۆکاری تر شوێنەکانیان بەتاڵ بووەتەوە.

وەزارەت ئاماژەی بەوە کردووە کە رەشنووسی رێنماییەکان بۆ پەسەندکردن رەوانەی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران دەکرێت، بە مەبەستی دابینکردنی هەلی یەکسان و دامەزراندنی کەسانی شایستە بەپێی مەرج و پێوەرە دیاریکراوەکان.