نرخی نەوت رووی لە بەرزبوونەوە کردەوە
هێرشهكان بۆ سهر سعودیه هۆكارن
نرخی نهوت بهرزبووهوه
ئهرسهلان عهبدوڵا
ئەمڕۆ چوارشەممە 28.10.2026 نرخی نەوت بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی، ئەمەش نیگەرانییەکانی لە بارەی دابینکردنی نەوتی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە نوێکردەوە، لە کاتێکیشدایە گرژییەکان لەگەڵ ئێران و بریکارەکانیدا پەرەی سەندووە.
دوای ئەوەی یاخیبووانی حوسی بەرپرسیاریهتیی هێرشیان بۆ سەر پاڵاوگەی نەوتی راس تهنورهی سعودیە گرتە ئەستۆ، كاریگهریی لهسهر نرخی نهوت دروست كرد، به جۆرێك نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە رێژەی 1.48 دۆلار بەرزبووەوە، کە دەکاتە 1.3% و گەیشتووەتە 115 دۆلار و 36 سەنت، هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی رۆژئاوای تێکساسی ئەمریکا بە رێژەی 1.22 دۆلار بەرزبووەتەوە، کە دەکاتە 1.22% و گەیشتووەتە 101.12 دۆلار.
یاخیبووانی حوسی کە لەلایەن ئێرانەوە پاڵپشتی دەکرێن، دوێنێ بەرپرسیاریهتیی هێرشێکی مووشەکییان بۆ سەر پاڵاوگەی راس تهنوره راگەیاند، کە رۆژانە 550 هەزار بەرمیل نهوت بهرههم دههێنێت، هەرچەندە دەسەڵاتدارانی سعودیە دەستبەجێ هێرشەکەیان پشتڕاستنەکردەوە.
هاوکات سەرچاوەکان پێشبینی دەکەن هاوپەیمانی ئۆپێک+ لە کۆبوونەوەکەی رۆژی یەکشەممەی داهاتوودا ئامانجەکانی بەرهەمهێنانی نەوتی مانگی 12ی خۆی بپارێزێت، سەرەڕای ئەوەی بەرهەمهێنانی چەند وڵاتێکی ئەندام لەوان عێراق و سعودیە و رووسیا لە خوار ئامانجەکانیانەوە دەمێنێتەوە.