"نەتانیاهۆ دوورە لە بوونەوە بە سەرۆک وەزیران"

سندوقەکانی دەنگدان لە ئیسرائیل داخران و ئەنجامی بەرایی ئاشکرا دەکرێن

شۆڕش قادری

سندوقەکانی دەنگدان لە ئیسرائیل داخران و میدیای وڵاتەکەش دەڵێت، نەتانیاهۆ دوورە لە بردنەوە و بوونەوە بە سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل.

کاتژمێر 11ـی ئەمشەو بە کاتی کوردستان سندوقەکانی دەنگدانی پەرلەمانی ئیسرائیل ( كنیست) لە سەرتاسەری ئەو وڵاتە داخران.

کەناڵی 12ی ئیسرائیل بڵاویکردووەتەوە کە بەپێی ئەنجامە بەراییەکان و تاوەکو ئێستا گادی ئایزنکۆت سەرۆک و دامەزرێنەری حزبی یاشار  53 کورسی بەدەستهێناوە و نەتانیاهۆش 50 کورسی.

ئاماژەی بەوەشکردووە، بەپێی راپرسییەک نەتانیاهۆ زۆر دوورە لە بەدەستهێنانی 61 کورسی و بوونەوە بە سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل.

ئەمڕۆ سێشەممە 27.10.2026 دەنگدان بۆ دیاریکردنی 120 کورسی کنیست لە ئیسرائیل بەڕێوەچوو، 7.3 ملیۆن كه‌س مافی ده‌نگدانیان هه‌بوو و ‌37 حزب به‌شداریی هه‌ڵبژاردنەکەیان کرد، بۆ پێكهێنانی هاوپه‌یمانیش هه‌ر حزبێک 61 كورسی پێویسته.‌

تاوەکو ئێستاش کێبڕکێی سەخت لە نێوان حزبی لیکۆد بە سەرۆکایەتی بنیامین نەتانیاهۆ و حزبی یاشارـدایە بە سەرۆکایەتی گادی ئایزنکۆت، براوەی هەڵبژاردنەکە دەبێتە سەرۆک وەزیرانی داهاتووی ئیسرائیل.