بوومەلەرزە _ گرافیکی 964
پلەکەی چەند بوو؟
بوومەلەرزە باکووری کوردستانی هەژاند
ئەرسەلان عەبدوڵا
بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 5.8 پلە ناوچە سنوورییەکانی نێوان تورکیا و سووریای هەژاند.
سەنتەری توێژینەوەی بوومەلەرزەزانی ئەڵمانی (GFZ) بڵاویکردەوە، بوومەلەرزەکە لە رۆژهەڵاتی ناوەندی تورکیای داوە، ناوەندی بوومەلەرزەکەش لە قووڵایی 10 کیلۆمەتر بووە.
بە گوێرەی میدیای تورکیاش، کاتژمیر 9:00ـی ئەم بەیانییە بومەلەرزەیەک بە گوڕی 5.6 پلەی رێختەر شاری ماڵاتیای باکوری کوردستانی هەژان، ماڵاتیا یەکێکە لەو شارانەی لە بوومەلەرزە گەورەکەی شوباتی 2023 زیانی گەورەی پێ گەیشت.
ئەمە لە کاتێکدایە هەر ئەمڕۆ بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 4.7 پلە پارێزگای هۆرمزگانی لە باشووری ئێران هەژاندووە.
لە ساڵی 2023 دوو بوومەلەرزە باشووری تورکیای گرتەوە، یەکەم بوومەلەرزە لە 6ی شوباتی 2023 بە گوڕی 7.8 بوو بە پێوەری رێختەر و ناوەندەکەی لە رۆژئاوای غازی عەنتاب بوو.
کاریگەرییەکانی لە سوریا بە هۆی نزیکی لە سنووری سوریا و تورکیا هەست پێکرا، کە بە یەکێک لە بەهێزترین بوومەلەرزەکانی مێژووی تورکیا و سوریا و دواتر دوای نۆ کاتژمێر، بوومەلەرزەیەکی دیکە بە گوڕی 7.5 پلە ناوچەی ئەکین ئۆزوی لە نزیک کەهرامانەڕەش هەژاند.
ئەم دوو بوومەلەرزەیە لە تورکیل و سوریا نزیکەی 51 هەزار کوژراو و 120 هەزار برینداری لێکەوتەوە و زیانی بەرفراوانی بە هەردوو وڵات گەیاند.