400 لەفەی ئامادەكردووە
لەیادی دەستپێكردنی پیشەكەی لەفەی كردووەتە خۆڕایی
+964
ئەحمەد محەمەد _ سلێمانی
بە یادەوەری 17ساڵەی كاركردنی، لەفە فرۆشێكی گەڕەكی سەركارێزی سلێمانی لەفە بێ بەرامبەر پێشكەش دەكات.
كاوە حامید، كە خاوەنی ئیشەكەیە و قسەی بۆ پەیامنێری 964 كردووە و وتی، لەبەرواری 19ی پێنجی هەموو ساڵێك و بەیادی دەستپێكردنی ئیشەكەم لەفە بەخۆڕایی دەبەخشمەوە و ئەمساڵیش زیاتر لە 400 لەفەم بۆ منداڵانی گەڕەك ئامادەكردووە.
كاوە یادەوەری ئەوەندە باشە، وەكو خۆی باسی دەكات لەیادی ماوە كە یەكەم لەفەی بەكێ فرۆشتووە و تەنانەت ناوەكەی و كات و شوێنەكەیشی لەیاد ماوە.
هەر ئەوەندە نییە و لەفە فرۆشەكەی سلێمانی جگە لە دەست و دڵە باشەكەی، لەبری چاوەڕوانی كڕیارەكانی بەشیعر و شانامەوە لەفەكانی پێشكەش دەكات.