وردەکاری رووداوی کەوتنە خوارەوەی ئۆتۆمبێلەکە لە خەرەندی رواندز

ئۆتۆمبێلەکە تەنیا شۆفێری تیدابوو و گیانی لەدەستدا

ئاکام غەفور – سۆران

بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئۆتۆمبێلێک لە خەرەندی رواندز کەوتە خوارەوە و وتەبێژی بەرگری شارستانی سۆرانیش دەڵێت، بەهۆی رووداوەکەوە کەسێک گیانی لەدەستداوە.

رەوەند هاودیانی، وتەبێژی بەرگری شارستانی سۆران بە 964ـی وت، بەهۆی ئەوەی ئۆتۆمبێلەکە کەوتبووە شوێنێکی سەختەوە و ئۆتۆمبێل نەیدەتوانی بگاتە ئەو شوێنە، تیمەکانمان بە پیادەڕۆیی رۆشتنە خوارەوە و تەرمەکەیان دەرهێنا.

وتیشی، ئێمە لە سەرەتادا وا زانیاریمان پێگەیشت کە سێ کەس لەنااو ئۆتۆمبێلەکەدا بن، بەڵام وەک ئەوەی لە کامێرای چاودێرییەوە دەرکەوتووە تەنیا شۆفێرەکە لەناو ئۆتۆمبێلەکدا هەبووە و تیمەکانیشمان لە شوێنی کەوتنە خوارەوەی ئۆتۆمبێلەکە تەنیا یەک تەرمیان دۆزیوەتەوە و ناوچەکەش بە تەاوی گەڕاوین و بۆمان دەرکەوت تەنیا یەک کەس لە ناو ئۆتۆمبێلەکەدا هەبووە و ئەویش شۆفێرەکەیە و گیانی لەدەستداوە.

پیداچوونەوە: ژێوار خدر