لەگەڵ ئامۆزاکەی بۆ راوە ماسی چووبوون
سێ مانگە ئەحمەد لوقمان لە رووباری سیروان خنکاوەو تائێستا تەرمەکەی نەدۆزراوەتەوە
میلاد جەلال
ئەمڕۆ سێ مانگی تەواو تێپەڕ بوو بەسەر خنکانی ئەو گەنجە تەمەن 26 ساڵەی رۆژی 17ی شەش بۆ مەلەکردن و راوە ماسی چووبوونە سەر رووباری سیروان، بەڵام کەسوکارەکەی هێشتا هەر هیوابڕاو نەبوون و چاویان لەوەتە تەرمەکە بدۆزنەوە.
ئەحمەد لوقمان رەئوف ئەحمەد لە دایکبوونی ساڵی 2000، رۆژی رووداوەکە لەگەڵ ئامۆزاکەی چووبوونە سەر رووباری سیروان، بەڵام پاشنیوەڕۆ ئاوەکە بردبووی خنکابوو، تیمەکانی بەرگری شارستانی و هێزە ئەمنییەکان و کەسوکارەکەی زۆر بۆی گەڕان نەیاندۆزییەوە، ئەوا ئەمڕۆ 17.09.2026 گەیشتە سێ مانگی تەواو.
رووباری سیروان هەندێ کەس مەلەی لێ دەکەن، هەرچەندە بەرگری شارستانی دەڵێت زۆر مەترسیدارەو بۆ مەلە نابێت، ئەمساڵ لە سەرەتای ساڵەوە چوار کەس تیایدا خنکاون، دواهەمینیان محەمەد عەبدولرەحمان کە شەش رۆژ پێش ئێستا خنکاو ئەم ئێوارەیە تەرمەکەی دۆزرایەوە.