سەعاتی سفر
سەردانەکەی ترەمپ بۆ چین و باس و خواسی نێوان دوو زلهێزەکە
ژووری هەواڵ
سەردانەکەی ترەمپ سەربازی و ئابوریی و سیاسیش بوو بۆ چین دنیایەک باس و خواس لەنێوان دوو سەرۆکە زلهێزەکەدا کراوە هەر لە ئێرانەوە تا تایوان و کێشەکانی دیکەی ناوچەکە.
عەقید سەلام ئەسعەد راوێژکاری 964 بۆ کاروباری سەربازی لە بەرنامەی ئەمجارەی سەعاتی سفر دەڵێت لەو سەردانەی ترەمپ بۆ چین ترەم بە جەبەرووت و عەنتەری نەیتوانی لەبەردەم شی جیپینگ دەرکەولەبەر ئەوە سەرۆکێکی کەم نییە و بەهێزە.
لەلایکی دیکەشەوە باسی ئەوەی کرد رەنگە لە پشتی پەردەوە زیاتر باسی ئێران کرابێت و ئەگەر چین پشت لە ءێران بکات بەرگەی دوو هەفتە ناگرێت.
ئەمە بەشێک بوو لە تەوەرەکانی بەرنامەکە دەتوانن بینەری هەموو بن:
– چەکی دەستی پاسەوانە چینیەکان تایبەت بوو
– ئەو پاسەوانەی لە فڕۆکەکە نەترسا خۆی بە ئاسن دەزانێت
– ترەمپ نەیتوانی وەک سەرۆکەکانی دیکە مامەڵە لەگەڵ شی جیپینگ بکات
– ترەمپ چەک بە تایوان دەدات و درێژە بە کات دەدات
– سەرۆکی چین هەڕەشەی رووبەڕووبوونەوەی کرد
– تایوان وڵاتێکی گرنگە بە نسبەت چینەوە
– ئەمریکا سیقەی لەسەر نییە و پشت لە هاوپەیمانەکانی دەکات
– لە سەردانەکە کەمترین باسی ئێران کرا
– ترەمپ و ناتانیاهۆ قسەیان کردووە و ئەگەری شەڕ هەیە
– ئەگەر چین پشتی تێبکات ئێران وێران دەبێت
– چین و تایوان بازرگانی لە نێوانیان هەیە
– سەردانەکە کاتی رووبەڕووبوونەوە دوادەخات
– بەراوردی سەربازی نێوان یابان و چین
– بۆی هەیە ئیسرائیل لە بیابانەکانی عێراق بنکەی هەبێت
– چەندین راوێژکاری ئێرانی لە کوبا هەیە و مەترسین بۆ ئەمریکا
– کوبای سەردەمی کاسترۆ بەهێز بوو
– وڵاتانی کەنداو بە ئێران ناوێرن
– میسر لە نزیک ئیسرائیل مناوەرە دەکات
+++