وەڵامی چەند گەنجێک بۆ ئەم پرسیارە
ببی بە خاوەنی ملیۆنێک دۆلار چی لێ دەکەی؟
964+
رازاو محەمەد – سلێمانی
ئەمڕۆ رۆژی جیهانیی گەنجانە و گەنجانی کوردستانیش خولیا و ئاواتی خۆیان هەیە.
پەیامنێری 964 لە سلێمانی چەند گەنجێکی دواندووە و پرسیاری ئەوەی لێکردوون، ئەگەر ببی بە خاوەنی ملیۆنێک دۆلار چی لێدەکەی؟ هەندێکیان خەڵکی فەقیر و هەژاریان لەبیر نەکردووە و دەڵێن، “بەشێکی دەدەین بە ئەوان”، هەندێکیشیان پێویستی زۆریان بەو پارەیە هەیە و دەڵێن، تەنیا بۆ خۆیانی خەرج دەکەن.
وەڵامەکان سەرنجڕاکێشن، سەیری هەموو ڤیدیۆکە بکەن و وەڵامەکانیان ببیستن.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری