"دۆخی ئێستای هورمز ئازاری هه‌موومان ده‌دات"
لیندسی گراهام هانی تره‌مپ دەدات هێرشه‌كانی بۆ سەر ئێران دەستپێبکاتەوە
فەرهاد حەسەن
لیندسی گراهام سیناتۆری ئه‌مریكا، داوای له دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌ی كرد، هێرشه‌كانی دژی ئێران ده‌ستپێبكاته‌وه، چونکە دەڵێت، دۆخی ئێستای گه‌رووی هورمز زیان به هه‌ومو لایه‌ك ده‌گه‌یه‌نێت.
گراهام له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی NBC رایگه‌یاندوه، دۆخی ئێستای گه‌رووی هورمز “ئازاری هه‌موومان ده‌دات و له به‌رژه‌وه‌ندی هیچ كه‌سێكدا نیه”.
دوپاتیكرده‌وه كه “سه‌رۆك تره‌مپ هێرشه‌كانی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر ئێران ده‌ستپێبكاته‌وه له كاتێكدا ئاگربه‌ستێكی ناسك و وه‌ستانی دانوستانه‌كان له‌ئارادایه”.
لیندسی گراهام پێیوایه تاوەکو گه‌رووی هورمز به داخراوەیی بمێنێته‌وه، رێكه‌وتن هه‌رگیز به‌دی نا‌یه‌ت و ئێرانیش به‌هێزتر ده‌بێت، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، تاوەکو ئێستا له ململانێی ئێران‌دا “هیچ ئاماژه‌یه‌ك نییه كه به‌رپرسانی ئێستای ئێران گۆڕانكارییان به‌سه‌رداهاتبێت”.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو “ئه‌وه‌ی سه‌رۆك تره‌مپ له رووی سه‌ربازییه‌وه كردویه‌تی سه‌رسوڕهێنه‌ر بووه، به‌ڵام هێشتا ئامانجی دیكه هه‌یه كه ده‌كرێت لێی بدرێت و شتگه‌لێك هه‌یه كه ده‌توانین بیكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی زیان به ئێران بگه‌یه‌نین”.
ئه‌و لێدوانه‌ی گراهام له كاتێكدایه دانوستانەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا لە رێگەی نێوەندگیری پاکستانەوە رووبەڕوی بنبەست بووەتەوە، واشنتنیش پێنج مەرجی قورس وەک رادەستکردنی یۆرانیۆم و سنوردارکردنی بەرنامەی ئەتۆمی داناوە، لە بەرانبەریشدا تاران داوای کۆتاییهێنان بە شەڕ، لابردنی سزاکان و دانپێدانان بە سەروەرییەکەی بەسەر گەرووی هورمزدا دەکات.