بەدواداچوون کراوە

وەکیلی بایەعی لە دەربەندیخان لە هەزار و 500 دینار نابێ زیاتر وەربگرن

ئەحمەد مستەفا

نرخی پارەی بەشەخۆراک بۆ وەکیلەکانی بایەعی لە دەربەندیخان هەزار و 500 دینارە و نابێت لەوە زیاتر وەربگرن.

دوای بەدواداچوونی قایمقامیەتی دەربەندیخان سەبارەت بە نرخی پارەی بەشەخۆراک کە پێشتر بۆ هەر کەسێک هەزار و 750 دینار  وەردەگیرا، قایمقامیەت دەڵێ، لەمەبەدوا سەرجەم وەکیلەکان ئاگادار کراونەتەوە، تەنیا هەزار و 500 دینار لە هەر کەسێک وەردەگیرێت.

بەگوێرەی راگەیەندراوی قایمقامیەتی دەربەندیخان کە 964 بینوویەتی، ئەمڕۆ یەکشەممە دەشڵێ، داوا لەهاوڵاتیان دەکەن لە کاتی بینیینی هەر پابەننەبوونێک پێویستە هاوڵاتییەەکە بەشی خۆراکی دەربەندیخان ئاگادار بکاتەوە.

وەک قایمقامیەت دەڵێ، ئەم هەنگاوەش وەک خزمەتێک و رێککارییەکی یاسایی هەژماردەکرێ، کە ئامانجی سەرەکیی لێی رێکخستن و پاراستنی ماف و بەرژەوەندیی هاوڵاتییانە.