پەرژینی ژێرەوەی هەندێکیان شکێندراون
بەرزەپردەکانی هەولێر کەمترین هاتوچۆی هاوڵاتیانیان بەسەردا دەکرێت
964+
عەبدولعەزیز خاڵند – هەولێر
لەهەولێر ژمارەیەک بەرزەپرد دروستکراون بۆ پەڕینەوەی هاوڵاتیان بەڵام بەپێی بەدواداچوونەکانی 964 کەمترین حاڵەتی هاتوچۆکردنیان بەسەردا دەکرێت و لەبری ئەوە هاوڵاتیان بەناو پەرژینەوەکانی ژێرەوەیان هاتوچۆدەکەن.
سروە یاسین، بەڕێوەبەری ئەندازەی هاتوچۆی هەولێر، بە 964 ی راگەیاند، هەر پەرژینێکی ژێر ئەو پردانە بەهۆی رووداوی هاتوچۆوە تێکدرابن، ئەوا ئەو شوێنانە بە شۆفێران چاکدەکرێنەوە یاخود غرامە دەکرێن.
دەشڵێت “هەر هاوڵاتییەکیش پەرژینی ژێر پردەکەن تێکبدات بۆ هاتوچۆ کردنمیان نئەوا لێپرسینەوەیان لەگەڵدا دەکرێت”.
سەبارەت بەو پەرزەپردانەش کە رەمپەی کارەباییان هەیە و کارئاسانی بۆ کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەتەکلان دەکەن دەڵێت “بەشێکیان کارەباکەیان ێشەی بۆ دروستبووە بەڵام فەرمانی نۆژەنکردنەوەیان بۆ دەرچوە هەموویان نۆژەنبکرێنەوە”.
پێداچوونەوە: فەرهاد حەسەن