لیژنەیەک لە نەینەوا چووەتە ئەوێ
مێرووی “سن” لەناو گەنمی سنووری شێخان بڵاوبووەتەوە
فەرهاد حەسەن
لە سنووری قەزای شێخان، مێرووی “سن بەشێوەیەکی بەرفراوان لەناو گەنمی چێندراوی جوتیاران بڵاوبوەتەوە و لیژنەیەکیش بۆ چارەسەرکردنی ئەم گرفتە لە کشتوکاڵی پارێزگای نەینەوا چوونەتە ئەو قەزایە.
کشتوکاڵی نەینەوا بڵاویکردووەتەوە، دوای ئاگادارکردنەوەیان بە بڵاوبوونەوەی ئەم مێرووە، لیژنەیەکیان لە بەشی پاراستنی رووەک راسپاردووە بۆ ئەوەی سەردانێکی مەیدانی ئەنجام بدەن بۆ لێکۆڵینەوە لەو کێشە کشتوکاڵییە.
سەردانی چەند کێڵگەیەکی کشتوکاڵیان لە بەشی کشتوکاڵی شێخان کردووە بەتایبەتیش کەرتی 18/ بەرستک، بە ئامانجی لێکۆڵینەوە و دیاریکردنی هۆکاری بلاوبوونەوەی سنەکە و چاودێریکردنی کێڵگەکان تاوەکو لەوە زیاتر تەشەنە نەکات.
ئاماژە بەوەشکراوە، لیژنەکە جەختی لە گرنگی بەردەوامی بەدواداچوونی بەردەوامی کژردووەتەوە بۆ ئەوەی هەرچی زووە رێوشوێنی خۆپارێزی گونجاو بگیرێتەبەر بۆ پاراستنی بەرهەمی گەنم و پاڵپشتیکردنی بەرهەمی کشتوکاڵی لە پارێزگاکەدا.