بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك له هه‌رێمی كوردستان هه‌ستی پێكرا
964+
ئه‌مشه‌و لە هەرێمی کوردستان هەست بە بوومەلەرزە کرا، زیاتر بە سلێمانی و هەڵەبجە و دەوروبەرییەوە دەرکەوت.
بەپێی ئەو زانیارییانەی تائێستا ده‌ست تۆڕی 964 كه‌وتوون، بوومەلەرزەکە لە سنووری نێوان هەرێمی کوردستان و ئێران بووە و لە نزیک پارێزگای هەڵەبجە، بە دیاریکراوی چەقەکەی کەوتووەتە نێوان هەڵەبجەی شەهید و شاری پاوەی رۆژهەڵاتی کوردستان.
لە زۆربەی شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان هەست به بوومه‌له‌رزه‌ك کرا، بەڵام گوڕەکەی زیاتر بە هەڵەبجە و سلێمانییەوە دیار بوو، بوومەلەرزەکەش بە گوڕی (5.1) بووە لە کاتژمێر 9:32 روویداوە.
هاوكات په‌یامنێری تۆڕی 964 له هه‌ڵه‌بجه ئه‌وه‌ی راگه‌یاند، هاوڵاتیان له ماڵه‌كانیان هاتوونه‌ته ده‌ره‌وه.