قایمقامیەتی سلێمانی بەدواداچوون دەکات
“رێگە مەدەن میوە و سەوزەی خراپ و بێ کوالێتی بچێتە بازاڕەکانەوە”
ژووری هەواڵ
بەمەبەستی بەدواداچون بۆ کارەکانی عەلوە، قایمقامیەتی شاری سلێمانی سەردانی عەلوەی کرد و لایەنە پەیوەندیدارەکانی راسپارد رێگە نەدەن میوە و سەوزەی خراپ و بێ کوالێتی بچێتە بازاڕەکانەوە.
لە راگەیەندراوێکی قایمقامی سلێمانیدا هاتووە، کە فازڵ عومەر، قایمقامی سلێمانی بە وەکالەت لەگەڵ سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکان و نوێنەری ئاسایش لە لیژنە هاوبەشەکان سەردانی عەلوەی سلێمانیان کرد و سەندیکای عەلوە و نوێنەری جوتیارانی و بەشەکانی عەلوەی بەسەرکردەوە.
قایمقامی سلێمانی لیژنە هاوبەشەکان و سەندیکای عەلوە و نوێنەری جوتیارانی راسپارد کە رێگە نەدەن میوە و سەوزەی خراپ و بێ کوالێتی بچنە بازاڕەکانەوە، جەختیشیکردەوە کە دەستگیرۆیی تەواوی جوتیاران و بەرهەمی ناوخۆیی بکەن.