شهوی رابردوو چی روویدا؟
لە پۆڵەندا وەزعەکە شڵەقاوە و ترەمپش لە قسەکردن ناکەوێ
پەری ساڵح
لە پۆڵەندا وەزعەلە شڵەقاوە و ترەمپش لە قسەکردن ناکەوێ، کورت و پوخت پێتان دەڵێین، شەوی رابردوو چی روویدا؛
📌هەولێر لە یاریگای فرانسۆ هەریری میوانداری گازی باکووری کردرو یارییەکە بەیەکسان بوون کۆتایی هات، 1-1 بۆ هەردوولا
📌شەوی رابردوو خۆپیشاندانێکی گەورە شەقامەکانی پۆڵەندای گرتەوە، بەهۆی ئەوەی حکومەتی نوێی وڵاتەکە بە سەرۆکایەتیی دۆناڵد توسک دەیەوێت ئەو دادوەرانەی دادگای دەستووری بگۆڕێت کە لە سەردەمی دەسەڵاتی پێشوودا دانرابوون، بەڵام سەرۆکی وڵات و ئۆپۆزیسیۆن دژی ئەمەن و بە “کودەتا بەسەر دەستووردا” ناوی دەبەن. ئەم ململانێ سیاسییە توندە خەڵکی رژاندە سەر شەقامەکان و وایکرد هێزەکانی پۆلیس باڵەخانەی دادگا گەمارۆ بدەن، لە کاتێکدا سەرۆکی دادگاکەش مۆڵەتی بە سەندیکاکان داوە قفڵی بیناکە بشکێنن و بچنە ژوورەوە.
📌تۆم رۆز، باڵیۆزی ئەمریکا لە پۆڵەندا هۆشداریی دا و رایگەیاند کە ئەو رووداو و ئاڵۆزییانەی لە ئێستادا لە ناو دادگای دەستووریی پۆڵەندا دەگوزەرێن، جێگەی نیگەرانین و دۆخێکی زۆر مەترسیدارن.
📌ترەمپ: لە سەردەمی مندا وەبەرهێنان بە بڕی 22 تریلیۆن دۆلار دابینکرا.
📌ترەمپ: لە سەردەمی مندا سنوورەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکان پارێزراو بوون و رووبەڕووبوونەوەی تاوان ریکۆردمان شکاند.
📌ماڵپەڕی ئەکسیۆس لە زاری بەرپرسانی ئەمریکاوە رایگەیاند کە ئەگەر پارتی کۆماری لە هەڵبژاردنەکانی نیوەی خولدا شکست بهێنێت، ئەگەری هەیە ترەمپ فەرمانی ئەنجامدانی هێرشێکی سەربازی بۆ سەر ئێران دەربکات. هاوکات ترەمپ رایگەیاند کە هەرگیز رێگە نادەن ئێران ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی
📌ئەکسیۆس: نەتانیاهۆ گوشار دەخاتە سەر ترەمپ بۆ ئهنجامدانی ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەش دژی ئێران راستەوخۆ دوای هەڵبژاردنەکان.
📌ئەکسیۆس: لەنێو ئیدارەی ترەمپ جیاوازی بیروڕا هەیە دەربارەی ئێران و هەندێک دژی دووبارە هێرشکردنە سەر ئێرانن و هەندێکی تریش بەپێچەوانەوە.
📌ئەکسیۆس: ناوبژیوانان پێشنیاری رێگەدان بە پشکنینی ئەو شوێنە ئەتۆمییانەی ئێران دەکەن کە بۆردومان کراون، لە بەرامبەر سووککردنی بەشێک لە سزاکانی ئەمریکا، قەتەر هەوڵی تەواوی خستووەتەگەڕ تا هەردوولا بگەڕێنێتەوە بۆ دانووستان، بڕیارە ئەمڕۆ دەست بە گفتوگۆ بکەنەوە.
📌ئەکسیۆس: تاران بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستانەکان لەگەڵ واشنتن، لە سەرەتادا داوای هەڵگرتنی گەمارۆکان و ئازادکردنی داراییەکانی دەکات.
📌ئەکسیۆس لە سەرچاوەیەکی ئەمریکییەوە: واشنتن بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستانەکان، مەرجی سازشکردنی ئەتۆمی لەلایەن ئێرانەوە دەستنیشان دەکات.
📌مارک کارنی، سەرۆکوەزیرانی کەنەدا رەخنەی توندی لە سیاسەتەکانی ترەمپ گرت و بە ماڵپەڕی پۆلەتیکۆی راگەیاند، ئەگەر نەگەنە رێککەوتنێکی بازرگانیی لەبار لەگەڵ ئیدارەی ترەمپ، ئەوا بۆ رێککەوتن چاوەڕێی هاتنی سەرۆکێکی نوێ بۆ کۆشکی سپی دەکات.
📌سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی سعودیە توانی درۆنێک لە ئاسمانی ناوچەی ریاز و فڕۆکەیەکی دیکەش لە ناوچەی رۆژهەڵاتی وڵاتەکە ئاشکرا بکات و پێش گەیشتنیان بە ئامانجەکانیان، تێکبشکێنێت.
📌وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بڕیاری دا بە پەسەندکردنی فرۆشتنی 500 موشەکی جۆری “پاتریۆت پاک-سێ” بە ئۆکرانیا بە بەهای 2.1 ملیار دۆلار. تێچووی کڕینی ئەم موشەکانە بە هاوکاریی وڵاتانی کەنەدا، ئەڵمانیا، نەرویج و قەرزەکانی یەکێتیی ئەورووپا دابین دەکرێت، و کۆمپانیای لۆکهید مارتنیش پرۆسەکە جێبەجێ دەکات
📌بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی ئەوروپا: لافڕۆڤ وەزیری دەرەوەی رووسیا لە کۆبوونەوەی کۆمەڵەی بیستدا (G20) هیچ ئاماژەیەکی بۆ نەرمکردنی هەڵوێستی خۆی نیشان نەدا.
📌وەزیری دەرەوەی رووسیا: هەڵوێستی رووسیا سەبارەت بە چارەسەرکردنی کێشەکان لە ئۆکرانیا نەگۆڕاوە و موسکۆ ناتوانێت قبووڵی بکات مەترسیی سەربازی لە خاکی ئۆکرانیاوە ئاڕاستە بکرێت.
📌وەزیری دەرەوەی رووسیا: کێشە سەرەکییەکان لە پەیوەندییەکانی رووسیا و ئەمریکادا چارەسەر ناکرێن، سزاکان بەردەوامن و ناردنی چەک بۆ ئۆکرانیا درێژەی هەیە.
📌کەناڵی15ی ئیسرائیل: سوپای ئیسرائیل ئامادەکاری دەکات بۆ ئەگەری هێرشکردنە سەر ئێران و کەرتبوونی بەرەیەکی نوێی جەنگ لەگەڵ ح*زبو*ڵا لە باکوورەوە، لە هەمان کاتدا، ئاڵۆزییە مەیدانییەکان لەسەر سنووری لوبنان زیاتر بوون و تۆپخانەکانی ئیسرائیل ناوچەی “العرايش”یان لە باشووری لبنان بۆردومان کرد.
📌رۆیتەرز: مەغریب رەزامەندیی خۆی دەربڕی بەرامبەر نوێ نەکردنەوەی ئەرکی نێردەی ئاشتیپارێزی نەتەوە یەکگرتووەکان لە سەحرای مەغریب و پابەندبوونی خۆی بە راگرتنی تەقەکردن دووپاتکردەوە.