"سێ رۆژ بەجێی دەهێڵین"
هاتوچۆی هەولێر کامێرایەکی نوێی تۆمارکردنی تیژڕەویی لە شەقامەکان جێگیر دەکات
964+
ئەحمەد شەمزین – هەولێر
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر کامێرایەکی گەڕۆکی نوێی لە شەقامەکان داناوە کە دەتوانرێت بۆ ماوەیەکی کاتی جێگیر بکرێت و دواتر بگوازرێتەوە بۆ شوێنێکی دیکە.
لەبارەی کامێراکەوە عەقید هێمن حەمەدەمین وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر بە 964ـی وت، “دەتوانرێت کامێراکە سێ رۆژ جێگیر بکرێت جیاواز لەوانەی کە تەنها 12 بۆ 24 کاتژمێر دادەنران”.
باسی لەوەشکرد، جگە لەو جیاوازییە هیچ جیاوازییەکی دیکەی لەگەڵ کامێراکانی دیکەی تۆمارکردنی تیژڕەویی نییە و ئەمیش سەرپێچی وەک خۆنەبەستنەوە یان تەلەفونکردن لەکاتی شۆفێری تۆمار ناکات.
ئێستا ئەو کامێرایە لە شەقامی هەولێر – کەرکوک جێگیرکراوە کە خێرایی دیاریکراو تێیدا 80 کیلۆمەترە لە کاتژمێرێکدا.
پێداچوونەوە؛ کاکەلاو