فەرەیدون عەبدول بەرزنجی: ئێستاش ئەو هەستە ناسکەی جارانم ماوە

964+

دیلان محەمەد- سلێمانی

یادی هونەرمەند محەمەد عەباس بارام هونەرمەندان و شاعیر  و نوسەران کۆدەکاتەوە و فەرەیدون عەبدول بەرزنجیش کە خاوەنی یەکێک لەو هۆنراوانەیە کە کردوویەتی بە گۆرانی و دەڵێت، هێشتا ئەو هەستە ناسکەم ماوە.

توڕەمەبە خۆت زیز مەکە..ئەمە یەکێکە لە گۆرانیە دیارەکانی و فەرەیدون عەبدول بەرزنجی نوسیویەتی و بۆ مایکی 964 وتی، تێکستی ترم پێداوە بە موزیک لە ماڵەوە خۆی بۆی وتوم، بەڵام تەنیا ئەمەیان دەرکەوتووە و  بەداخەوە بە نیاز بوو بەهاری پێشوو بێتەوە، بەڵام لەناکاو هەواڵی مەرگی هاتەوە.

دەربارەی نوسینی هۆنراوەکە کە بۆ وتویەتی، پێی خۆشنەبوو هیچ روونکردنەوەیەک لەسەر ئەوە بدات.

پێداچوونەوە: پەری ساڵح