لەلایەن لیژنەکانی قایمقامییەتەوە

لە سبەینێوە دەست بەسەر کەلوپەلی بەنزینفرۆشەکانی رێگای سەیدسادق و شارەزوور دەگیرێت

فەرهاد حەسەن

لیژنە هاوبەشەکانی قائمقامیەتی سەیدسادق دەڵێت، ئەو بەنزینخانە ئایاساییانەی 10 رۆژ لەمەوبەر ئاگادارکرابوونەوە کەلوپەلاکانیان لاببەن و سەرجەم شوێنەکانیان دادەخرێت، لە سبەینێوە دەست بە هەڵماتێک دەکەن بۆ دەستربەسەرداگرتنی کەلوپەلەکانیان.

لیژنەکە، ئاگاداریەکیبڵاوکردووەتەوە کە لیژنەیەکی هاوبەش کە پێکهاتوون لە شارەوانی، پۆلیس و ئاسایش سەبینێ یەکشەمە 17.5.2026 هەڵدەستێت بە دەستبەسەرداگرتنی سەرجەم کەلوپەل و هەموو ئەو شتانەی لەو شوێنانە بەنایاسایی دایانناون، دەڵێت “ئەگەر تاوەکو ئەو وادەیەی بۆیان داندرابوو لایان نەبردبێت، ئەوان لایاندەبەن”.

داوایان لێدەکات تاوەکو لیژەکە دەگاتە شوێنەکانیان هەستن بە لابردنیان و جێبەجێکردنی بڕیاری لیژنەکان، بەپێچەوانەوە خاوەنەکانیان خۆیان بەرپرسیارەبن.

هەر ئەمڕۆ، بەنزینفرۆشەکانی سەر جادە لە سەیدسادق و شارەزوور ناڕەزاییان دەربڕی و چوونە بەردەم قایمقامییەت، وتیان زیاتر لە هەفتەیەکە بە بڕیاری قایمقامیەت رێگەنادرێت لەسەر رێگا و جادە لاوەکییەکان، بە دەبە گاز و بەنزین بفرۆشرن، هەرچەندە ئەوان هەموو رێکارەکانی پاراستنی ژینگە و تەندروستیان رەچاو کردووە، بەڵام بەپاساوی نەبوونی مۆڵەت رێگریان لێکردوون.