تۆما باراک:

زۆر نزیکین لەوەی هێرش و جووڵە سەربازییەکان کۆتاییان بێت

964+

کاکەلاو عەبدوڵا

تۆما باراک، نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ عێراق و سوریا رایگەیاند، کەمکردنەوە و کۆتاییهاتن بە گرژییەکان لە رۆژهەڵاتی ناوەراست نزیکە و لە دوو هەفتەی داهتوو قۆناغێکی ئارام دەستپێدەکات.

تۆم باراک لەبارەی دەستپێکردنەوەی هێرشی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، لە کۆنفرانسێکدا لە دەوحە رایگەیاند، “پێموایە لە دوو هەفتەی داهاتوو هەنگاوی بەرچاو ببین و هەمووان بڵێن با دۆخەکە ئارام بکەینەوە.”

تۆم باراک وتیشی: زۆر نزیکین لەوەی بگەین بە قۆناغێک کە بڵێین، با پشوویەک بدەین و کۆتایی بە هێرش و جووڵە سەربازییەکان بهێنین.

قسەکانی تۆم باراک لەکاتێکدایە میدیاکانی ئەمریکا دەڵێن، سوپای ئەمریکا لە ئامادەباشیدایە و رەنگە هێرش بۆ سەر ئێران دوای هەڵبژاردنی نیوەخول لە ئەمریکا، دەستپێبکاتەوە.