دەستی کرد بە خوێندنەوەی کارنامەی کرد

سەرۆک وەزیرانی راسپێردراو لەناو پەرلەمانە بۆ “وەرگرتنی متمانە”

964+

فەرهاد حەسەن

ئەنجومەنی نوێنەران دانیشتنی تایبەت بە بەخشینی متمانە بە سەرۆک وەزیرانی راسپێردراوی عێراق عەلی زەیدی دەستپێکرد کە 266 پەرلەمانتار ئامادەن.

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسئ هەواڵی عێراقی دوای دەستپێکردنی دانیشتنەکە، دەستبەجێ لەسەر داوای هەیبەت حەلبووسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، عەلی فالح زەیدی سەرۆک وەزیرانی ڕاسپێردراو، دەستی کرد بە خوێندنەوەی کارنامەی وەزاری بە مەبەستی دەنگدان لەسەری.