شۆفێران هاتوون بەدەم پرۆسەکەوە
کۆدکردنی ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتا دەستیپێکرد
فەرمان مەلا حەسەن – راپەڕین
دوای بڕیاری تۆمارکردن و کۆدکردنی ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان، لە سنووری ئیدارەی راپەڕین پرۆسەکە بێ سەرەتاکان دەستیپێکرد و خاوەنی ئۆتۆمبێلەکانیش بە بڕیارەکە دڵخۆشن و هاتوون بەدەم پرۆسەکەوە.
ژمارەیەک لە خاوەن ئۆتۆمبیلە بێ سەرەتاکان لەکاتی پرۆسەی تۆمارکردنی ئۆتۆمبیلەکانیان لە شارۆچکەی حاجیاوا بە 964یان راگەیاند، خۆشحاڵن کە ئۆتۆمبیلەکانیان کۆدی بۆ دەکرێت، چونکە دوای کۆد کردن بە ئازاد هاتوچۆی پێدەکەن.
خاوەن ئۆتۆمبیلەکان داوا دەکەن کارئاسانیان بۆ بکرێت لەکاتی راییکردنی مامەڵەکانیان بۆ ئەوەی هەموویان سودمەند بن لە پرۆسەکە.
بە وتەی دوو لەو شۆفێرانەی کە خاوەنی ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتان، ئەوان ئۆتۆمبێلەکان بۆ راییکردنی کاروباری رۆژانەیان بەکاردەهێنن و سوودی لێدەبینن.