پۆلیس پێی زانیوون

لە نزیک دیانا 15 گۆمی راوچییەکان روخێنرا

ئاکام غەفوور – سۆران

لە دەشتی دێلزیانی ناحیەی دیانا 15 گۆم تێکدران، کە لەوێوە شەوان راوچی مشتیان لە باڵندەی کێوی خۆش دەکرد و راویان دەکردن، هەر زوو پۆلیس بەمەی زانیوو و شۆفڵ و حەفارەی بۆ بردن.

وە پێنج راوچیش قۆڵبەستکراون.

گۆمەکان شوێنی مانەوە و نیشان گرتنی تێدا دروست کرابوو، ئەمڕۆ چوارشەممە 13.5.2026، پۆلیسی دارستان و ژینگەی سۆران رووخاندنی.

ئەمیر خۆشەوی بەرپرسی راگەیاندنی پۆلیسی ژینگە و دارستانی سۆران، بە 964ـی وت، لەسەر ئەو گۆمە نایاساییانە پينج راوچی قۆڵبەستکراون و بەپێی یاسا سزا دەدرێن.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا