ژینا بووەتە ئیلهامی چەندین گۆرانی

پەرستۆ ساڵح-لایف ستایڵ

 مەرگی ژینا ئەمینی بووەتە ئیلهامی چەندین گۆرانی لای هونەرمەندانی کورد، دواهەمینیان گۆرانییەکەی نەجمەدین غوڵامی بوو بەناوی کیژی کورد. 

عەدنان کەریم و نەجمەدین غوڵامی و چۆپی و نەڤید زەردی و ناسری رەزازی و سەنا بەرزنجی و فەرید ئیلهامی وچەندان هونەرمەندی دیکە گۆرانییان بۆ وتووە، بەتێکڕا گەیشتووەتە ٢٠ گۆرانی.

هاوسۆزی هونەرمەندەکان تەنیا لەگۆرانیدا نەماوەتەوە، نەڤید زەردی بڕیاریداوە داهاتی کۆنسێرتەکەی لە کەنەدا ببەخشیە بنەماڵەی ژیناو وابڕیاریشە لەلایەن دەرهێنەری کورد میهران شیری فیلمێکی سینەمایی بەناوی “مەهسا” بەمزوانە بەرهەمبێندرێت.

 ژینا ئەمینی کە کیژێکی سەقزی بوو، لە ١٦ی ئەیلولی 2022 لەلایەن پۆلیسی رەوشتی ئێرانەوە دەستبەسەرکرا، بەهۆی ئەشکەنجە و لێدانەوە بێ هۆش دەبێت و دوای سێ رۆژ لەنەخۆشخانە لە تاران گیان لەدەستاو لەکاتەوە شەپۆلێکی ناڕەزایەتی لەزۆربەی شارەکان ئێران سەریهەڵداوە.