ئەمڕۆ ئێرانییەکان لە عێراق بوون
تاران و بەغدا جەخت لەسەر بەهێزکردنی رێکەوتنە ئەمنییەکەیان دەکەنەوە
964+
فەرهاد حەسەن
لە کۆبوونەوەی کۆمیسیۆنی باڵای ئەمنیان، تاران و بەغدا دووپاتیان لەسەر بەهێزکردنی رێکەوتنە ئەمنییەکەی نێوانیان کردەوە.
ئاژانسی (ئیسنا)ی ئێرانی بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ کۆمسیۆنی باڵای ئەمنی عێراق و ئێران، لە بەغدا کۆبوونەوە و جەختیان لەسەر گرنگی بەهێزکردنی هەماهەنگی هاوبەشی ئەمنی و چڕکردنەوەی رێوشوێنی کۆنترۆڵکردنی سنوورەکان کردووەتەوە.
هەردوولا، کار بۆ رێگریکردن لە هەر دزەکردن یاخود جموجۆڵێکی “تاقمە تیرۆریستییەکان” دەکەن، بۆ ئەوەی بتوانن ئاسایش و سەقامگیری هەردوو وڵات و ناوچەکە دوور لە هەڕەشە بهێڵنەوە.