داوای دوعایان لێ کراوە
یەکەم کاروانی حاجیان لە سلێمانییەوە بەڕێدەکەون؛ “14ساڵە ناودەنوسم”
دیلان محەمەدجەزا – سلێمانی
لە سلێمانییەوە، ئەمڕۆ دووشەممە 11.6.2026 یەکەم کاروانی حاجیانی سلێمانی کە ژمارەیان 147 کەسە لە رێگەی فڕۆکەخانەی جەلال تاڵەبانی دەچنە وڵاتی سعودییە.
حاجییەکان داوای دۆعا و نزای خێریان لێ کراوە و دڵخۆشن بەوەی ئەمڕۆ گەشتەکەیان لە سلێمانییەوە بۆ سعودییە ئەنجام دەدەن، حاجییەکیان بە سەفەری تەمەن ناوی دەبات و یەکێکی دیکەیا، لە ئاسانکاری حەج سوپاسوزاری دەردەبڕێ.
پێشتر، وتهبێژی حهج و عومرهی هەرێمی كوردستان وتی، تا ئێستا زیاتر له 880 حاجی كوردستان به سهلامهتی گهیشتوونهته خاكی سعودیه و ئێوارەی ئەمڕۆ 147 حاجی لە سلێمانی بەرەو سعودیە بەرێدەکەون.
بهپێی خشتهی دیاریكراو تا 17ی ئەم مانگە تهواوی حاجیانی كوردستان دهگهنه سعودییه و دوێنێ ئێوارە حاجیانی پارێزگاری دهۆک و دواتر ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ گەشتنە وڵاتەکە و شوێنی حەوانەوەیان.