لۆگۆی وەزارەتی ناوخۆی عێراق
وەزارەتی ناوخۆی عێراق:
“ئێمە چاودێریی سۆشیال میدیای کەس ناکەین”
ئەرسەلان عەبدوڵا
وەزارەتی ناوخۆی عێراق ئەو هەواڵانەی رەتکردەوە سەبارەت بە چاودێریکردنی پەیوەندییەکانی هاوڵاتیان و هەژمارە کەسییەکانیان لە ئەپڵیکەیشنەکانی سۆشیال میدیادا.
لە راگەیاندراوێکدا وەزارەتی ناوخۆی عێراق ئەمڕۆ هەینی 8.5.2026 بڵاویکردەوە، بە توندی ئەو هەواڵانە رەتدەکەنەوە، کە لە هەندێک پەیجی سۆشیال میدیا بڵاوبووەتەوە و گوایە سیستمێکی نوێی پەیوەندیکردن جێبەجێ دەکرێت و لە رێگەیەوە چاودێریکردنی پەیوەندیی تەلەفۆنی یان نامەی هاوڵاتیان دەکرێت لە رێگەی واتسئەپ و فەیسبووک و تێلێگرام و ئەپڵیکەیشنی دیکەوە.
وەزارەتەکە جەختی لەوە کردەوە، ئەم راپۆرتانە “بە تەواوی بێ بنەمان”، بە بەشێک لە هەوڵەکانی هاندان و دڵەڕاوکێ و بەلاڕێدابردنی بیروڕای گشتی دەزانن.
وەزارەتى ناوخۆی عێراق داوا لەهاوڵاتیان دەکات، وردبین بن و باوەڕ بە دەنگۆ نەکەن و پشت بە سەرچاوە فەرمییەکان ببەستن بۆ وەرگرتنی زانیاری.