قۆناغى دووەم دەستپێدەکات

سییەکانى هەولێر کەوتنە کار؛ نیو ملیۆن زەیتوون چێندرا

964+

وریا فەتاح

بە مەبەستی پەرەپێدانی ژینگە و زیادکردنی رێژەی سەوزایی لە پایتەخت، قۆناغی یەکەمی پڕۆژەی ستراتیژیی “پشتێنەی سەوزایی” شاری هەولێر بەرەو کۆتایی دەچێت و ئامادەکارییەکان بۆ دەستپێکردنی قۆناغی دووەم تەواو بوون.

پارێزگاى هەولێر بڵاوى کردەوە، ئەم پڕۆژە نیشتمانییە، بەسەر 8 قۆناغی سەرەکیدا دابەش کراوە. لە قۆناغی یەکەمی پڕۆژەکەدا کە ئێستا گەیشتووەتە کۆتایی، زیاتر لە 500 هەزار نەمامی زەیتوون چێندراون.

ئەوەشخراوەتەڕوو، ئەم دارانە بە شێوەیەکی زانستی پۆلێن کراون بۆ دوو جۆری سەرەکی، جۆرێکیان بۆ بەکارهێنان و خواردنی رۆژانە، وە جۆرەکەی دیکەشیان تایبەتە بە بەرهەمهێنانی زەیتی زەیتوون.

لە هەنگاوێکی نوێدا و بۆ قۆناغی دووەمی پڕۆژەکە، بڕیار دراوە پرۆسەی سەوزکردنەکە تەنیا بە چاندنی زەیتوونەوە سنووردار نەکرێت، بەڵکو دەست دەکرێت بە چاندنی نەمامی فستقیش.

بەرپرسانی پڕۆژەکە ئامانجیانە لە رێگەی ئەم هەنگاوەوە، شاری هەولێر بخەنە سەر نەخشەی بەرهەمهێنەرە گرنگەکانی فستق لە ناوچەکەدا.

پڕۆژەى پشتێنەى سەوزایى هەولێر دەستیپێکرد

پڕۆژەى پشتێنەى سەوزایى هەولێر دەستیپێکرد