سێ رۆژ بوو قهیرانێكی گهوره بوو
گهشتهكانی فڕۆكه له ئهمریكا خهریكه ئاسایی دهبنهوه
ئهرسهلان عهبدوڵا
جووڵەی گەشتە ئاسمانییەکان لە ئەمریکا وردەوردە بەرەو ئاساییبوونەوە دەچێت، ئەمەش دوای پشێوییەکی بەرفراوان، کە سێ رۆژی خایاند، لە دوای فەرمانێکی دەسەڵاتدارانی فڕۆکەوانیی ئەمریکا بۆ ڕاگرتنی فڕینی گەشتەکان بەهۆی کێشەی تهكنیكییهوه.
بڕیاری راگرتنی فڕینی گەشتەکان کە پاشنیوەڕۆی رۆژی هەینیی رابردوودا بوو، ئهمهش دووهمجار بارودۆخێكی هاوشێوه له ئهمریكا بێتهپێشهوه، لە دوای هەڵپەساردنی گهشتهكان لە دوای هێرشەکانی 11ی سێپتهمبهرهوه.
دوێنێ دووشەممە، زیاتر لە 250 گەشتی پەیوەست بە ویلایەتە یەکگرتووەکان هەڵوەشێنرانەوە، ئەمەش بەپێی ماڵپەڕی فلایت ئاوێر بۆ چاودێریکردنی جووڵەی فڕۆکەوانی.
کۆمپانیای یونایتد ئێرلاینز رۆژی دووشەممە ئاشكرای كرد لەکارکەوتنێکی بەرفراوان لە سیستمەکانیدا روویداوە و بووەتە هۆی دواکەوتنی هەندێک گەشت بۆ ماوەیەکی کورت، پێش ئەوەی دەست پێبکەنەوە.
سەرۆکی ئەمریکا کەمێک پێش بهڕێکەوتنی بۆ سەردانهكهی چین، رایگەیاند کە پشێوییەکانی جووڵەی فڕۆکەوانی دەگەڕێتەوە بۆ “كۆنبوونی ئامێرەکان و ئەو تێکچوونانەی تووشی بوون، بەرپرسیاریهتیی کێشەکەشی خستە ئەستۆی ئیدارەی پێشووی جۆو بایدن.
لای خۆیهوه وەزیری گواستنەوەی ئهمریكا شۆن دافی، داواکارییەکانی بۆ دەستلەکارکێشانەوەی رەتکردەوە، جەختیشی کردەوە ژێرخانێکی زۆر کۆنی بۆ چاودێریی جووڵەی ئاسمانی بۆ ماوەتەوە، کە بە وتەی خۆی ئامێری راداری تێدایە مێژووەکەیان دەگەڕێتەوە بۆ شەستەکانی سەدەی رابردوو.
داواشی کرد بڕی 50 ملیار دۆلار تەرخان بکرێت بۆ پەرەپێدان و نوێکردنەوەی سیستمی چاودێریی جووڵەی ئاسمانی، داواشی لە کۆنگرێس کرد رهزامهندی بدات بۆ دابینكردنی پارهی پێویست.
بەڵام دیموکراتەکانی بەپەلە وەڵامیان دایەوە، کە کۆنگرێس لە ژێر کۆنتڕۆڵی کۆمارییەکاندایە، دەیانتوانی ئەم هەنگاوە بنێت و پارهی نوێكردنهوهی سیستمی رادار و فڕۆكهوانی ئهمریكا دابین بكهن.