هیوایان موگناتیسە 400 کیلۆیەکەیە
لە رێگای موگناتیس و حەفارە پشکنینی ورد دەکەن
964+
ئاکام غەفور-سۆران
ئەمڕۆ تیمەکانی بەرگری شارستانی سۆران و هاوڵاتیان بە دوای ئۆتۆمبێلەکەی گەلی عەلی بەگدا دەگەڕێن بە حەفارە و موگناتیسێکی 400 کیلۆییەوە.
ئەو گۆمەی تیمەکان لێی دەگەڕێن بەرگری شارستانی گومانی لێی هەیە کە ئۆتۆمبێلەکە هەر لەوێدا بێت دوای ئەوەی ئەمڕۆ پارچەیەکی ئۆتۆمبێلەکەیان دۆزیەوە.
ئاکام غەفور پەیامنێری 964 وتی، موگناتیسەکە کێشەکەی 400 کیلۆیە و توانای هەڵگرتنی تۆنێک قورسایی هەیە و تیمەکان تا دنیا تاریک دەبێت بەم تەکنیکە دەگەڕێن.
پێداچوونەوە: ژووری هەواڵ