بڕیار ئەحمەدی گۆرانیبێژ
10 ساڵە گۆرانی دەڵێت و ئێستا بەرهەمێکی ئامادەیە
ئەمەل ناجی – هەورامان
شانسم هەیە دەمێکە گۆرانی ئەڵێم، ئەگینا پێیان ئەوتم بە (AI) درووستکراوە و دەنگی خۆت نییە، ئەمە قسەی گەنجێکی گۆرانیبێژە کە ماوەی 10 ساڵە کەڤەری گۆرانی هونەرمەندەکانی دیکە دەکاتەوە.
بڕیار ئەحمەد گۆرانیبێژێکی لاوی خەڵکی هەڵەبجەیە و ماوەی دە ساڵە دەستیکردووە بە گۆرانی وتن، گۆرانی گۆرانیبێژە رەسەنەکان کەڤەر دەکات و دەیانڵێتەوە، هەر گۆرانیەکیش بڵێتەوە، دەتوانێت دەنگی وەک خودی گۆرانیبێژەکە لێبکات.
ئەو بۆ 964 دەڵێت، تا ئێستا بەرهەمی خۆی نەبووە، ئێستا بەرهەمێکی خۆی تۆمار کردووە و بەم نزیکانە کلیپی بۆ دەکات و بڵاودەبێتەوە.
سەبارەت بە کاردانەوەی خەڵکی بە وتنەوەی گۆرانیەکان دەڵێت، گۆرانی هەر گۆرانیبێژێک بڵێمەوە دەتوانم وەک خۆی دەریبکەمەوە،و شانسم هەیە کە دەمێکە گۆرانی ئەڵێم ئەگەر نا پێیان ئەوتم ئەی ئایە و خۆت نیت کە گۆرانیەکە دەڵێیت.
پێداچوونەوە: توانا نەقی