دوو بریکار سزادران

نرخی غاز لە سلێمانی وەکوو خۆیەتی

کوردستان جەلال

نرخی غاز لە سلێمانی گران نەبووە و هەر بریکارێک گرانفرۆشی بکات سزا دەدرێت.

دوای ئەوەی باس لە گرانبوونی نرخی غاز لە سلێمانی کرا بۆ 10 هەزار دینار بۆ هەر بوتڵێک، 964 سۆراغی ئەو بابەتەی کرد و پەیوەندی بە عومەر عەبدوڵا سەرۆکی لیژنەی دابەشکردنی غاز لە سلێمانی کرد، ئەو وتی، “نرخ وەکو خۆیەتی و هەر بریکارێکی غاز بۆ هەر بتڵێک غاز زیاتر لە 8 هەزار و 500 دینار لە هاوڵاتییان وەربگرێت، سزادەدرێت”.

“تاوەکو ئێستا دوو بریکاری غاز بە هۆی گرانفرۆشییەوە سزا دراون”، عومەر عەبدوڵا وای وت.

سەرۆکی لیژنەی دابەشکردنی غاز لە سلێمانی لەڕێی 964ـەوە داوای لە هاوڵاتیان کرد، هەر بریکارێک غازی بە گران پێفرۆشتن، پەیوەندیان پێوە بکەن، بۆ ئەوەی لە زووترین کاتدا سزای بدەن.