هەواڵەکان؛
غاز زۆرە و قەیران دروست مەکەن؛ لە هەولێریش 5000 کتێب نوقمی ئاو بوون
ژووری هەواڵ
دوای رووداوی هێرشەکەی شەوی رابردوو بۆ سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر، ترس و دڵەڕاوکێ لە لای هاووڵاتییان دروستبووە و بەشێکی زۆریان روویان لە بەنزینخانەکان کردووە بۆ وەرگرتنی غاز.
******
لافاوەکەی هەولێر زیانێکی زۆری بە دەزگای نوری حیکمە گەیاندووە، کە ناوەندێکە بۆ لەبەرکردنی قورئانی پیرۆز و بەڕێوەبەری نوسینگەی هەولێر دەزگاکە دەڵێ، ئاسەواری لافاو لەسەر کتێبخانەکە ئەوانی زۆر نیگەران کردووە.
******
کەشە ساردەکە هاتووە و ئیتر بەرەو زستانیش، خوا بیدا ماڵی قەل و قاز خواردنە، جا ئەگەر کوردیش بێت لەزەتەکەی تەواو نابێت.
******
کامەران غەریب، هاوڵاتییەکی ناوچەی پێنجوێنە و دانیشتووی قەزای سەیدسادقە، خاوەنی نوسینگەی کڕین و فرۆشتنی خانووبەرەیە، بە شێوازێکی تەواو جیاواز و نوێ دەستی بە رێکلامکردن بۆ فرۆشتنی خانوو کردووە، بە جۆرێک بە تەنز و کۆمیدیاوە تایبەتمەندییەکانی خانوو دەخاتەڕوو، ئەمەش سەرنجی ژمارەیەکی زۆری خەڵکی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان راکێشاوە و بازاڕی فرۆشتنی خانووەکانی گەرم کردووە.