کەمێکى تر یەکلایى دەبێتەوە
گومان دەکرێت تەرمى یەکێک لە منداڵەکان دۆزرابێتەوە
964+
وریا فەتاح
رەوەند هاودیانى وتەبێژى بەرگرى شارستانى رایگەیاند، کەمێک لەمەوبەر تیمەکانیان لە رووبارى گەلى عەلى بەگ لە نزیک پردى خەلان، تەنێکیان بینیوە کە گومان دەکرێت تەرمى یەکێک لە منداڵەکان بێت.
وتیشى،” دڵنیانین تەرمى یەکێک لە منداڵەکانە یان نا، بەڵام کەمێکى تر روون دەبێتەوە”.
ئەوەش لە کاتێکدایە، ئێوارەى دوێنێ ئۆتۆمبێلێک کەوتە ناو رووبارى گەلى عەلى بەگ و سێ منداڵ خنکاون و تائێستا تەرمەکەیان نەدۆزراونەتەوە.