لە سەیدسادق

باندێكی دزینی ماتۆڕسكیل دەستگیر کران

964+

شۆڕش قادری

لە سەیدسادق دوو کەس بەشێوەی باند دەستیان داوەتە ماتۆڕ دزین، لە مەفرەزەکانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوان قوتاریان نەبوو و قۆڵبەست کران.

بەپێی راگەیەنراوێکی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، دوای ئەوەی هاوڵاتیەك لەنوسینگەی نەهێشتنی تاوانی سەیدسادق سکاڵای تۆمارکردووە لەسەر ئەوەی کە ماتۆڕسكیلەكەی لەبەردەم ماڵەکەی لێدزراوە، بڕیاری دادوەر بۆ رووداوەکە وەرگیراوە و لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونی هێزەکانی پۆلیس دەستیپێکردووە.

پاش کۆکردنەوەی زانیاریی پێویست، توانراوە تۆمەتباران بدۆزرێنەوە و دەستگیربكرێن، لە لێکۆڵینەوەکاندا دەرکەوتووە کە تۆمەتباران لەشێوەی بانددا تاوانی دزیکردنیان ئەنجامداوە و لەكاتی دەستگیركردنیشیاندا دەستگیراوە بەسەر ماتۆڕە دزراوەكە و سێ ماتۆڕسکیلی دیکەدا.

تۆمەتباران بەناوەکانی (پ، د ی) لەدایکبووی 2001 و  (م، د، ع) لەدایکبووی 2000 دانیان بەتاوانەكەیاندا ناوە و لەئێستادا بەبڕیاری دادوەرو بە پێی ماددەی (446) لەیاسای سزادان راگیراون و لێکۆڵینەوەکان لەگەڵیاندا بەردەوامە.

چوار دزی ئاژەڵ و ماتۆڕسکیل لە سەیدسادق دەستگیر کران

چوار دزی ئاژەڵ و ماتۆڕسکیل لە سەیدسادق دەستگیر کران

باندێکی دزینی ماتۆڕسکیل لە سلێمانی دەستگیر کران

باندێکی دزینی ماتۆڕسکیل لە سلێمانی دەستگیر کران