مامۆستا و پیشەوەرە
لەسەر پلێت وێنە دەکێشێ و پۆلیشی ئۆتۆمبێلیش دەکات
964+
ئەحمەد شەمزین – هەولێر
لەلایەك سەقاڵی كاری پۆڵیش و قەڵەمکاری ئۆتۆمبێلە و لەلایەك هونەر و وێنەكیشان لەسەر پلێت، ئەمە چیرۆكی مامۆستا ئازاد مەخمووریە کە لە هەولێر نیشتەجێیە.
کارەکەی ئەو جیاوازترە لە کێشانی وێنە لەسەر کاغەز و دیوارەکان، هونەری گرافیك و وێنەكێشانی تێکەڵ کردووە و لەسەر پلێت بە كەتەر دەینەخشێنێ.
مامۆستا ئازاد لەگەڵ پیشەکەی وا ماوەیی 35 ساڵە لە قوتابخانەكان وانەی هونەر دەڵێتەوە، وەك خۆی باسی دەكات بۆ 964 هونەری وێنەكیشان و پیشەی پۆلیشی ئۆتۆمبێلی تێكەڵ كردووە، وەک بژێوی و وەک خولیا.
جگە لە مامۆستاییەکە، وا ماوەی حەوت ساڵە لەسەر پلێت وێنەدەكێشی و لەوەش دڵگرانە خواست كەمە لەسەر تابلۆكان بە گشتی و کڕیاری کەمە.
ئەو دەڵێ، تابلۆی هەیە بای 300 دۆلاری ئەمریکیی، بەڵام ماندووبوونەكەی بایی هەزارو 500 دۆلار دەبێ، بەڵام خەڵک لەوە ماندووبونەیان ناگەن، کە زۆرجار 15 رۆژ و زیاتر دەخایەنێ و دەڵێ نرخەکەی زۆرە.
پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا