دایک و باوکیان رزگاریان بووە

سێ منداڵ و ئۆتۆمبێلەکە لە رووباری گەلی عەلی بەگ چارەنوسیان نادیارە

964+

ئاکام غەفور – سۆران

ئەو ئۆتۆمبێلەی ئەمشە و کەوتە رووباری گەلی عەلی بەگ دایک و باوکەکە رزگاریان بووە و چارەنوسی سێ منداڵیان لەناو ئۆتۆمبێلەکە دیار نییە و تیمەکان بەم شەوە بەدوایاندا دەگەڕێن.

کاروان میراودەلی بەرێوەبەری بەرگری شارستانی سۆران لە شوێنی رووداوەکە بە 964ـی وت، ئەمە خانەوادەیەکی پێنج کەسی بوون دایک و باوک و سێ منداڵ کەوتوونەتە رووبارەکەوە و دایک و باوکەکە خۆیان رزگار کردووە بەڵام چارەنوسی منداڵەکان دیار نییە.

وتیشی، ئۆتۆمبێلەکە لە جۆری جیتای رەشە و سێ منداڵی تیادایە کە تەمنیان 8 و 17 و 14 ساڵانن.

کاروان میراودەلی دەشڵێت، سەرجەم تیمەکانیان گەڕاندووەتەوە بەڵام تەنیا ئێستا دەتوانن لە یەک کیلۆمەتردا بەدوایدا بەگەڕێن لەبەر ئەوەی شەوە و تاریکە و ساردە و ئاوەکەش لێڵ و خێرایە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

ئۆتۆمبێڵێک بە سێ منداڵەوە کەووتوەتە رووباری گەلی عەلی ...

ئۆتۆمبێڵێک بە سێ منداڵەوە کەووتوەتە رووباری گەلی عەلی بەگ