چەند رۆژێکی دەوێت
واشنتن پەنا دەباتە بەر ژیری دەستکرد بۆ پاککردنەوەی گەرووی هورمز لە مین
+964
شانیا بێستون
هێزە دەریاییەکانی ئەمریکا، لە هەنگاوێکی نوێدا بۆ پاککردنەوەی گەرووی هورمز لە مین ژێرئاوکەوتووەکانی ئێران، پەنا بۆ ژیری دەستکرد دەبات، بە هاوکاری کۆمپانیای دامینۆ لە رێگەی گرێبەستێکی 100 ملیۆن دۆلاری گەرووەکە لە مین دادەماڵن.
بە گوێرەی زانیارییەکانی ئاژانسی رۆیتەرز، بە مەبەستی زوو پاککردنەوەی گەرووی هورمز و دەستپێکردنەوەی جموجۆڵی کەشتییە بازرگانییەکان، هێزە دەریاییەکانی ئەمریکا، پەنا بۆ ژیری دەستکرد دەبەن بۆ پەککردنەوەی گەرووەکە لە مینە ژێرئاوکەوتووەکانی ئێران.
ئەمریکا هەستاوە بە واژۆکردنی گرێبەستێکی 100 ملیۆن دۆلاری لەگەڵ کۆمپانیای ‘دامینۆ’، کە لە رێگەی تەکنەلۆژیاییەکی پێشکەوتوو، لە ماوەی چەند رۆژێکی کەمدا دەتوانن هاوکاری درۆنە ئاوییەکان بکەن لە دۆزینەوە و پوچەڵکردنەوەی مینە ژێرئاوکەوتووەکان، کە باس دەکرا ئێران بە شێوەیەکی هەڕەمەکی خستوێتییە نێو گەرووی هورمز.
تۆماس رۆبنسن بەڕێوەبەری کارگێڕی کۆمپانیای دامینۆ باس لەوە دەکات، دۆزینەوە، هەڵگرتنەوە و دیاریکردنی جۆری مین، ئەگەر لەلایەن هێزی دەریای ئەمریکا ئەنجامبدرایە، پێشتر نزیکەی شەش مانگی دەویست، بەڵام بە بەکارهێنانی ئەم تەکنەلۆژیایە، لە چەند رۆژێک ئەنجام دەدرێت.
ئامانج لە بەکارهێنانی ژیری دەستکرد لە پرۆسەکە، پاراستنی گیانی سەرباز و مین هەڵگرەوەکانی ئەمریکایە و پشتبەستنە بە تەکنەلۆژیا و وردی و خێراییە لە پڕۆسەکەدا.
هێنانە کایەیی تەکنەلۆژیا لە پڕۆسەیەکی هەستیاری لەم شێوەیە لە کاتێکدایە، بە هۆی بەردەوامی گرژی و ئاڵۆزییەکانی نیوان تاران و واشنتن گەرووی هورمز بووەتە ئامانجی جەنگەکە و هاتووچۆ تێیدا پەیکی کەوتووە.