لە شکارتە، منداڵێک دووپشک پێوەیدا و گیانی لەدەستدا – وێنە؛ بۆ 964 نێردراوە
لە راپەڕین
منداڵێک دووپشک پێوەیدا و گیانی لەدەستدا
فەرمان مەلاحەسەن – راپەڕین
منداڵێکی تەمەن 4 ساڵ لە شارەدێی شکارتەی سەر بە ئیدارەی راپەڕین، دووپشک پێوەیدا و گیانی لەدەستدا.
ئیبراهیم حەسەن کەسوکاری ئەو منداڵەیە و بە 964ـی وت، “منداڵەکە کچە و شەوی رابردوو لە کاتی چوون بۆ ناو بازاڕ لە شکارتە دووپشک پێیوەداوە”.
“دوای ئەو رووداوە هەرزوو گەیاندمانە نەخۆشخانە و دواتر بەڕێکرا بۆ نەخۆشخانەکانی هەولێر، بەڵام لە نیوەی رێگا گیانی لەدەستدا”، ئیبراهیم حەسەن وای وت.
بەقسەی ئەو هاوڵاتییە، لەوکاتەوەی کە کەمپی شکارتە دروستکراوە، واتە لە ساڵی 1988ـەوە تائێستا، نزیکەی 10 کەس بەهۆی پێوەدانی دووپشک لەو ناوچەیە گیانیان لەدەستداوە.
ئیبراهیم حەسەن دەڵێت، لە ناوچەکەمان دووپشک کەمن، بەڵام ئەوانەی هەن ژەهراوی و مەترسیدارن.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری