تەلەفۆنی بۆ کردووە

لەگەڵ پیرۆزبایی ترەمپ بانگهێشتی عەلی زەیدی کرد بۆ ئەمریکا

ئەحمەد مستەفا

ترەمپ لە ئەمریکاوە تەلەفۆنی بۆ عێراق کردووە و پیرۆزبایی لە عەلی زەیدی کردووە بۆ راسپاردنی لە پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی عێراق، وە بانگهێشتی کردووە سەردانی ئەمریکا بکات.

نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران عێراق دەڵێت، ئەمڕۆ پێنجشەممە 30.4.2026، پەیوەندییە تەلەفۆنییەکە لە سەرۆکی ئەمریکاوە، دۆناڵد ترەمپ بۆ عەلی زەیدی کراوە و  بانگهێشتنامەیەکی فەرمی ئاراستە کردووە بۆ سەردانی کردنی واشنتۆن دوای پێکهێنانی حکومەت.

راگەیاندنی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق دەڵێ، پەیوەندییە ستراتیژییەکانی نێوان عێراق و ویلایەتە یەکگرتووەکان و رێگاکانی پەرەپێدان و بەهێزکردنی لە بوارە جیاجیاکاندا خرایەڕوو، جگە لە جەختکردنەوەی هەردوولا بۆ کاری هاوبەش و هاوکاری دووقۆڵی لە پێناو چەسپاندنی سەقامگیری لە ناوچەکەدا.

شەوی دووشەممەی رابردوو، لایەنەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی گەیشتنە بڕیار و عەلی زەیدییان بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی نوێی عێراق کاندید کرد، ئەوەش دوای چەندین کۆبوونەوە و دواخستن.

محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی ئێستا، کە ماوەی بەسەرچووە، رایگەیاند، دەستنیشانکردنی زەیدی بە رێککەوتنی نێوان هەموو لایەنەکانی چوارچێوە بوو، بە هاوبەشی لەگەڵ نوری مالیکی.

راگەیەندراو

سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی ڕاسپێردراو بەڕێز عەلی فالح زەیدی، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە سەرۆکی ئەمریکاوە دۆناڵد ترەمپ پێگەیشت
•••••

سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی ڕاسپێردراو بەڕێز عەلی فالح زەیدی، ئەمڕۆ پێنجشەممە، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە سەرۆکی ئەمریکاوە بەڕێز دۆناڵد ترەمپ پێگەیشت و تێیدا پیرۆزبایی لە بەڕێزیان کرد بەبۆنەی ڕاسپاردنی بەشێوەیەکی فەرمی بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی و بانگهێشتنامەیەکی فەرمی ئاراستە کرد بۆ سەردانی کردنی واشنتۆن دوای پێکهێنانی حکومەت.

هەروەها پەیوەندییە ستراتیژییەکانی نێوان عێراق و ویلایەتە یەکگرتووەکان و ڕێگاکانی پەرەپێدان و بەهێزکردنی لە بوارە جیاجیاکاندا خرایەڕوو، جگە لە جەختکردنەوەی هەردوولا بۆ کاری هاوبەش و هاوکاری دووقۆڵی لە پێناو چەسپاندنی سەقامگیری لە ناوچەکەدا.

•••••
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران
30ی نیسانی 2026