"تەمەنی تەنیا دوو ساڵ و نیوە"

مێردمنداڵێک بە هەڵە برا بچووکەکەی شێلا و گیانی لەدەست دا

+964
سیروان خورشید – خورماتوو

کەمێک پێش ئێستا لە ناحیەی سلێمان بەگ سەر بە قەزای خورماتوو مێردمنداڵێک لە کاتی دەرکردنی ئۆتۆمبێل لە حەوشەی ماڵەکەیان بە هەڵە برا دوو ساڵ و نیوەکەی خۆی شێلا و گیانی لەدەستدا.

ئیبراهیم خالید، ئێشکگر لەنەخۆشخانەی گشتی خورماتوو بە964ـی وت،” منداڵەکە پێش ئەوەی بگەیەنرێتە نەخۆشخانە و بەهۆی سەختی برینەکانیەوە لە سەر جەستە و سنگ و دڵی، گیانی لەدەستداوە و لە ئێستادا بۆ توێکاری پزیشکی تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی داد دەکرێت لە نەخۆشخانەی ئازادی کەرکوک.

وتیشی، مێردمنداڵەکە کە تەمەنی 14 ساڵە، ویستویەتی ئۆتۆمبێلەکەی باوکی لە حەوشە دەربهێنێت، لەو کاتەدا برا بچوکەکەی کە تەمەنی دوو ساڵ و نیوە و خەریکی یاری کردن بووە، دەچێتە ژێر تایەی ئۆتۆمبێلەکەوە، بەهۆی ئەوەی دوو تایەی ئۆتۆمبێلەکە بەسەر جەستە و دڵی منداڵەکەدا رۆیشتوون، پێش گەیشتنی بە نەخۆشخانە دەستبەجێ گیانی لەدەست داوە.

پێداچوونەوە: پەری ساڵح