لە هەرێمى کوردستان

لە نۆ مانگى ئەمساڵدا 101 خۆپیشاندان بۆ رۆژئاواى کوردستان ئەنجامدراوە

964+

وریا فەتاح

بەپێى ئامارێکى تۆڕى هاوپەیمانى 19، لە 9 مانگى رابردوودا لەسەرتاسەرى هەرێمى کوردستان 335 چالاکى و خۆپیشاندان و ناڕەزایەتى ئەنجامدراوە، لەو ژمارەیەش 101 چالاکى خۆپیشاندان بۆ پیشتگیرى لە رۆژئاواى کوردستان بووە کە زۆرترینە.

تۆڕی هاوپەیمانی 19، کە بە سەرپەرشتیی سەنتەری میترۆ لە کۆمەڵێک رێکخراو و داكۆكیكاری مافی مرۆڤ پێکهاتووە بۆ داکۆکیکردن لە ئازادییەکان و بەندی 19ی جاڕنامەی گەردوونیی مافی مرۆڤ، ئاماری چالاکییە ناڕەزایەتییەکانی 9 مانگی یەکەمی ساڵی 2026ی لە شار و ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە.

بەپێی ئامارەکان، لە کانوونی دووەم تا ئەیلوولی 2026، هاووڵاتییان بە گشتی (335) چالاکی ناڕەزایەتییان لە سەرانسەری هەرێمى کوردستان رێکخستووە، کە تێیدا جۆر و شێوازی جیاوازی دەربڕینی ناڕەزایەتی بەکارهێنراون.

شێوازى ناڕەزایەتییەکان بەمشێوەیە بوون:

198 گردبوونەوە.

87 کۆنگرە.

19 رێپێوان.

19 داخستنى شەقام.

5 بایکۆت.

4 مانگرتن.

3 کۆکردنەوەى واژۆ.

پشتیوانی بۆ رۆژئاوا لە سەرووی هەموویانەوەیە

لەبارەی سروشتی داواکارییەکانەوە، ئامارەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە بەخشینی پشتیوانی بۆ رۆژئاوای کوردستان بە جیاوازییەکی زۆر بووەتە هۆی ئەنجامدانی زۆرترین چالاکی، بە شێوەیەک (101) چالاکی تەنیا بۆ پشتگیریی رۆژئاوا بووە.

جۆری داخوازییەكان:

(101) پشتیوانی رۆژئاوای كوردستان.

(31) خزمەتگوزاری.

(25) دامەزراندن.

(26) مافی خوێندكاران.

(17) شایستە داراییەكان.

(15) سەروەری یاسا.

(15) نرخی كارەبای 24 كاتژمێری.

(4) مافی جوتیاران.

(4) مامۆستا و فەرمانبەرانی گرێبەست.

(4) مافی خاوەن فرۆشگای قوتابخانەكان.

(4) مافی خاوەن مۆلیدە ئەهلییەكان.

(3) مافی كەس و كار و قوربانیانی ئەنفال و جینۆساید.

(3) كەمكردنەوەی باج.

(3) مافی نیشتەجێبوون.

(2) خاوەن پێداویستی تایبەت.

(2) مافی ژنان.

(2) مافی كرێكار.

(2) تەندروستی.

(2) مافی ئاژەڵ.

(1) مافی رۆژنامەنووس.

(1) پاراستنی ژینگە.

(68) داخوازی جیاجیا بوون.

لەسەر ئاستى جوگرافیا، سلێمانى یەکەمە

لە رووی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکانەوە، دابەشبوونی چالاکییەکان جیاوازییەکى بەرچاو پیشان دەدات کە تێیدا پارێزگای سلێمانی زۆرترین چالاکی ناڕەزایەتیی تێدا تۆمارکراوە:

سلێمانی: 158 چالاکی

هەولێر: 74 چالاکی

ئیدارەی راپەڕین: 34 چالاکی

ئیدارەی گەرمیان: 25 چالاکی

دهۆک: 23 چالاکی

هەڵەبجە: 13 چالاکی

ئیدارەی سۆران: 8 چالاکی

شێوازی ئەنجامدانی ناڕەزایەتییەکان

سەبارەت بە میتۆد و شێوازی دەربڕینی ناڕەزایەتییەکان، گردبوونەوە زۆرترین شێواز بووە کە هاووڵاتییان پەنایان بۆ بردووە، بە شێوەیەک لە کۆی 335 چالاکی:

(198)گردبوونەوە
(87) کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی
(19) ڕێپێوان
(19) داخستنی شەقام
(5) بایکۆت
(4) مانگرتن
(3) حەڵقەی کۆکردنەوەی واژۆ
تۆڕی هاوپەیمانی 19 جەخت دەکاتەوە کە چاودێریکردنی ئەم ئامارانە لە چوارچێوەی بەدواداچوونە بەردەوامەکانیانە بۆ ڕەوشی ئازادیی دەربڕین و مافی کۆبوونەوەی ئاشتییانە لە هەرێمی کوردستاندا