بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تۆمارکردنی کۆمپانیاکان:

لە هەرێمى کوردستان 43 هەزار کۆمپانیا هەیە تەنیا 15 بەرکار و چالاکن

964+

وریا فەتاح

جاران پرۆسەى تۆمارکردنى کۆمپانیایەک دوو مانگى دەخایاند، ئێستا تەنیا 24 کاتژمێرى بەسە، بەڵام لە کۆى 43 هەزار کۆمپانیا، تەنیا 15 هەزاریان چالاکن.

ئەمڕۆ چوارشەمە، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران بە ئامادەبوونی کەمال موسلیم، وەزیری بازرگانی و پیشەسازی لەگەڵ بڵند محەمەد، بەڕێوەبەری گشتی و ئەندامان و بەرپرسانی سەرجەم لقەکانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تۆمارکردنی کۆمپانیاکان کۆبووەوە.

بەڕێوەبەرایەتیى گشتیى تۆمارکردنى کۆمپانیاکان بڵاوى کردووەتەوە، دوای گفتوگۆ و هەڵسەنگاندنی ورد، دەرکەوت لە دوای دەستپێکردنی چاکسازییەکان، لە ئێستادا پرۆسەی تۆمارکردنی کۆمپانیایەک کە پێشتر نزیکەی دوو مانگی دەخایاند و 31 هەنگاوی پێویست بوو، کورتکراوەتەوە بۆ 24 کاتژمێر و بە شێوەی ئۆنلاینیش تۆمار دەکرێت، جگە لەوەش تێچووی تۆمارکردن بۆ 160 هەزار دیناری عێراقی کەم کراوەتەوە.

هەروەها چاکسازییەکان ئاسانکارییەکی زۆری بۆ گەنجان و ژنان دابین کردووە و لە دوو ساڵی رابردوودا رێژەی تۆمارکردنی کۆمپانیا لەلایەن ژنان و گەنجانەوە زیادی کردوە.

ئاشکراشى کردووە، تا ئێستا زیاتر لە 43 هەزار کۆمپانیا لەلایەن بەڕێوەبەرایەتییەکەوە تۆمار کراوە و لە ژمارەیە نزیکەی 15 هەزاریان بەرکار و چالاکن.

گۆڕانکاری لە سیستەمی زانیاری خاوەنکار و کۆمپانیاکان س...

گۆڕانکاری لە سیستەمی زانیاری خاوەنکار و کۆمپانیاکان ساڵانە کرا