وەزیری جەنگی ئەمریکا:
“ئێران دەستبەرداری خواستی ئەتۆمی نابێت، بۆیە بەردەوام چاومان لەسەریانە”
964+
فەرهاد حەسەن
وەزیری جەنگی ئەمریکا رایگەیاند ئێران دەستبەرداری خواستی ئەتۆمی نابێت، بۆیە “بەردەوام چاومان لەسەریانە” و سەرۆک ترەمپیش سوورە لەسەر ئەوەی کە هەرگیز ئێران نابێت خاوەنی چەکی ئەتۆمی بێت.
بیت هیگسیت وەزیری جەنگی ئەمریکا لەبەردەم گۆنگرێسی ولاتەکەی ئەم قسانەی سەرەوەی کردو لەبارەی پەیوەندیشیان بە هاوپەیمانی ناتۆوە وتی “پێویستە رەشنووسێکی نوێی بۆ ناتۆ دابڕێژرێت، بگەڕێندرێتەوە بۆ رەسەنایەتی خۆی کە هاوپەیمانان بەرپرسیارێتی خۆیان لە ئەستۆ بگرن”.
ئاماژەی بەوەشکرد، کە داواکاری بودجەی بەرگریان بۆ ساڵی داهاتوو دەبێتە هۆکارێک کە پنتاگۆن ئاشتی لە رێگەی هێزەوە جێبەجێ بکات و جەختیشی کردەوە، کە “بنکەی بەرهەمهێنانی بەرگریمان دەگەڕێنینەوە بۆ ستانداردەکانی سەردەمی جەنگ و دووبارە بنیاتنانەوەی سوپایەک کە ئەمریکییەکان شانازی پێوە بکەن.