لە سلێمانی

بەزمی بەنزین بەردەوامە و سەرەیەکی دوور و درێژ گیراوە

دیلان محەمەدجەزا – سلێمانی

بەزمی بەنزین بەردەوامە و ئاو بڕوا دەبێ هەرکامێکمان رۆژانە چەندین سەعات بۆ وەرگرتنی بەنزین تەرخان بکەین.

بەم بەیانییە زووە، لە سلێمانی سەرەیەکی دوور و درێژ گیراوە و هەتا چاو پڕ بکات سەرەی ئۆتۆمبێلە بۆ بەنزینی 750 دیناری و شۆفێران چاوەڕوانن بگەنە پێشەوە و بەنزین وەرگرن، تێیدایە لە شەوی رابردووەوە یان پێش خۆرهەڵاتن سەرەیان گرتووە.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری