زاخۆ
ئەو خواردنگەیەى 110 کەسى ژەهراویى کرد بە داخستنى بۆ 45 رۆژ و پێبژاردنى 500 هەزار دینار سزادرا
+964
شڤان عەبدوڵا – زاخۆ
دواى یەک هەفتە لە لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون، خواردنگەکەى زاخۆ کە 110 کەسى تووشى ژەهراویبوون کرد، بە 500 هەزار دینار پێبژاردن و 45 رۆژ داخستن، سزادرا.
رۆژى 22.4.2026، لە خواردنگەیەکى زاخۆ 110 کەس تووشى سکچوون و ژەهراویى بوون بوون، دواى بەدواداچوونى تیمە پزیشکییەکاى تەندروستى زاخۆ، ئەمڕۆ 29.4.2026 دەرکەوت مایۆنێز و سەوزەواتى خواردنگەکە بەکتریاى لەناو بووە.
لەسەر ئەو بابەتە ئەمیر عەلی، وتەبێژی تەندروستی زاخۆ بە 964 وت،”دوای دەرچوونی ئەنجامی راپۆرتەکە، لیژنەکە خاوەنی خوارنگەکە بە 500 هەزار دینار و داخستنی شوێنەکەی بۆ ماوەی 45 روژ سزادا”.
جەختیش دەکاتەوە لە ئەگەرى دووبارەبوونەوەى سزاکە توندتر دەبێت.
ئەمیر عەلى ئاشکراشى کرد، هەموو ئەو 110 کەسەى لەو خواردنگەیە تووشى ژەهراویى بوون بوون، چارەسەریان وەرگرتووە و لە نەخۆشخانە نەماون.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح