گوێیان لێ بگرن

خەڵکی کەرکوک بێ پارێزگارن و دەڵێن: کار وا ناڕوات


کاروان سالحی – کەرکوک

پەیامنێری 964 لە کەرکوک چووە ناو خەڵک و پرسی دەزانن کێ پارێزگاری شارەکەتانە؟، هەریەکەو رایەکی هەیە و داوا و نیگەرانی، لە زۆرینەی قسەی خەڵکی هەستی پێ دەکرێ.

لەگەڵ ئەوەی محەمەد سەمعان پارێزگاری کەرکوک لە کابینەکەی عەلی زەیدی پۆستی وەزیری دەوڵەتی پێ درا لە رۆژی 15.10.2026 سوێندی یاسای خوارد.

دەسەڵاتی بە  جێگری یەکەم رێبوار تەها نەدا، کە کاروبارەکان بەڕێوە ببات، لە ئێستادا ماوەی 20 رۆژە شاری کەرکوک لە بۆشاییەکی ئیداریی تێدەپەڕێ.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا