"سەگەکان ئەوروپی و گرانبەهان"
گومرگی سلێمانی دوو سەگ دەفرۆشێت
964+
كوردستان ئەحمەد-هەولێر
لە نوسراوێكدا گومرگی سلێمانی، رایدەگەیەنێت دوو سەگیان هەیە بۆ فرۆشتن.
لە سۆشیاڵ میدیا نوسراوێك بڵاوكراوەتەوە، رێککەوتی 15.3.2023ی لەسەرە، ئەوە هاتووە، بەڕێوبەرایەتی گومرگی سلێمانی، دوو سەگی هەیە بۆ فرۆشتن و پێنجشەممە كاتژمێر 10 لە زیادكردنێكی ئاشكرادا دەیانفرۆشێت.
هەر لە نوسراوەكەدا هاتووە، هەركەس خوازیارە كەسەگەكان بكڕێت پێنجشەممە لە باڵەخانەی گومرگی سلێمانی ئامادەبێت بۆ زیادكردنەكە.
كارزان عوسمان لە هۆبەی یاسای گومرگی سلێمانی كە واژۆی نوسراوەکەی كردووە، بە تۆری 964ی راگەیاند “سەگەكان ئەوروپین، ئەو کاتەی بێچوون نرخیان دوو هەزار دۆلارە، ئێستا دەمانەویێت بیانفرۆشین بۆ ئەوەی توشی نەخۆش نەبن”.
کارزان عوسمان ئەوەشی وت “سەگەكان لە جۆری ئەوروپین، ئێستا قەبارەیان گەورەیە و نرخیان زۆر نییە، دەمانەوێت بە پارەیەكی رەمزی بیانفرۆشین، ئامانجمان لەم كارە ئەوەیە سەگەكان بگاتە دەستی كەسێكی باش”.
لە نوسراوەکەی گومرگی سلێمانی نرخی سەگەکان دیارینەکراوە.